وەزارەتی بەرگری ڕوسیە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 1200سەربازی ڕوسیە گەڕانەوە مۆسکۆ. ئەوەش بەپێی ئەو ڕێککەوتنانەی ڕوسیە و ئۆکراین لە کاتی دانوستانەکانی ئیستانبوڵ لە 22ـی حوزەیراندا ئەنجامدرابوون، ئازادکران. لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش خرایە ڕوو، 1200 سەربازی ئۆکراینیش ئازادکراون و گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان.باسی لەوەش کرد، سەرجەم ئەو سەربازە ئازادکراوانەی ڕوسیە لە دامەزراوە پزیشکییەکانی وەزارەتی بەرگریی ڕوسیە چارەسەر و چاکسازییان بۆ دەکرێت.