بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی کۆرە ڕایگەیاند، بارانی بەخوڕ حەوتویکە کۆریای باشووری گرتووەتەوە و بووەتە هۆی مردنی 23 کەس و پێنج کەسی دیکەش بێسەروشوێنن و گەڕان بەدوایاندا بەردەوامە. دەسەڵاتداران هەوڵی بەرفراوانیان داوە بۆ چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی کارەساتەکە، 12 هەزار و 791 ڕاپۆرتیان لەبارەی زیانگەیاندن بە دامەزراوە گشتیی و تایبەتییەکان پێگەیشتووە، تێیدا 6487 ڕاپۆرتیان بەپەلە چارەسەرکراون.