ولایەتەیەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاند، رەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر فرۆشتنی چەک و پێداویستیی سەربازی بە بەهای 322 ملیۆن دۆلار، لەپێناو بەهێزکردنی سیستمی بەرگریی ئاسمانی کێیڤ.ئەم راگەیەندراوەی ئەمریکا پاش ئەوە دێت، واشنتن لە مانگی تەمموزدا پێدانی هەندێک جۆری چەکی بە ئۆکراین راگرتبوو، سەرەڕای هێرشە موشەکیی و درۆنییە سەختەکانی روسیە. ئاژانسی هاوکاریی ئەمنیی بەرگریی ئەمریکا رایگەیاندووە، گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئۆکراین دوو بەشە، کە بریتییە لە فرۆشتنی سیستمی بەرگریی ئاسمانیی هۆک بە بەهای 172 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ ئۆتۆمبێل و زرێپۆشی سەربازیی جۆری برادلی بە بەهای 150 ملیۆن دۆلار.