ئاژانسی ئەسۆشیەتت پرێس لە زاری پۆلیسی ویلایەتی ئۆتار برادیشی هیندستان بڵاوی کردەوە، لە ناو باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون دەستیان بەسەر باڵیۆزخانەیەکی ساختەدا گرتووە و کەسێکیان گرتوە کە خۆی وەک باڵیۆز نیشانداوە، بەڵێنی بە خەڵکی ناوچەکە داوە کە کاریان لە دەرەوەی وڵات بۆ بدۆزێتەوە لە بەرامبەر ئەوەدا بڕە پارەیەکی پێ بدەن.پۆلیسی ناوچەکە بڵاوی کردەوە، تۆمەتبارەکە ناوی هارشڤاردان جەین تەمەن 47 ساڵە و خۆی وەک باڵیۆز نیشانداوە، لە ناو باڵیۆزخانە ساختەکە چەندین وێنەی ئەو کەسە لەگەڵ سەرکردەکانی جیهان دۆزیوەتەوە کە بە ژیریی دەستکرد دروستکراون.