دوابەدوای بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی کۆمیتەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی کۆمۆنەکان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ڕۆڵی ڕژیمی ئێران لە پشتیوانیکردنی ئەو گرووپانە، کۆمەڵێک لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا نامەیەکیان ئاراستەی کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا کرد و داوای خێراکردنی یاساکانیان کرد بۆ ئەوەی بە تەواوی سپای پاسداران وەک ڕێکخراوێکی ترۆریستی بناسێنرێت. ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی بەریتانیا لە نامەیەکدا کە ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی پووشپەڕ بڵاوکراونەتەوە، سپای ترۆریستی پاسدارانیان نەک تەنیا هێزێکی نیزامی، بەڵکو بە “بزوێنەری ئایدیۆلۆژی” ڕژیمی وەسف کردووە. پیداگریان لەوە کردەوە کە ئەو ڕێکخراوە باوەڕێکی توندی مەزهەبی ڕادیکاڵی هەیە؛ ئایدۆلۆژیایەک کە یەکێک لە ئامانجەکانی لەناوبردنی یەهوودی و مەسیحییەکان و ئیسرائیل و وڵاتانی ڕۆژئاوایە. لە نامەکەدا هاتووە کە دژایەتی یەهوودیەکان بۆ سپای پاسداران "پرسێکی لاوەکی نییە، بەڵکو بەشێکی ناوەندییە لە جیهانبینی و ئامانجە ئۆپەراسیۆنییەکانی" و ئەو ئایدۆلۆژیایە بووەتە هۆی پشتیوانی ماددی بۆ گروپە "ترۆریستییەکانی" وەک حزبوڵڵا لە لوبنان و حەماس کە هەردووکیان لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی بەریتانیادان و هەمویان سەربەڕژیمی ئاخوندین