ئێوارەی چوارشەممە ١ی گەلاوێژی ١٤٠٤، هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری شاری مەریوان تەقەیان لە ژمارەیەك كۆڵبەر کرد و بەهۆیەوە کۆڵبەرێکی دیكەش بە ناوی "ڕەسووڵ فەتحی" خەڵکی شاری مەریوان بریندار بوو. ئەم کۆڵبەرە لە کەمەری دا تەقەی ڕاستەوخۆی لێکراوە و بۆ چارەسەرکران بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان گواستراوەتەوە.