.بەپێی سەرچاوەکان، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣ی گەلاوێژ، بە هۆی شەڕی چەکداری لە نێوان یەکێک لە هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران لە بازگەی "ئاغەڵان" لە سەردەشت، مەیسەم کەبیری، كادری هێزی ئینتیزامیی ڕژیمی ئاخوندی خەڵکی میاندواو کوژرا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.لە ماوەی دوو تێکهەڵچوونی حەوتوی ڕابردووشدا کە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە لە سنووری بانە ڕوویدا، سێ لە هێزەكانی ڕێژیم بە ناوەکانی سەجاد ئەدیب، عەلی بوداق و سینا سەتاروەند، تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی دەڕەشار کوژران و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.هاوکات هەردوینی چەند سەعاتیک دوای ئەو روداوە لە ناوچەی هەورامانی تەخت سەربە سەرواباد شەڕێکی چەکداری لە گەڵ هێزەکانی سپای ترۆرستی پاسداران ڕوویدا.سەرچاوەکان ڕایانگەیاند کە لانیکەم سێ ئەمبولانس ڕەوانەی شوێنی پێکدادانەکە کراون.