شه‌ممه‌ 

4 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

كوژرانی جێگری حاجی زادە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا

كوژرانی جێگری حاجی زادە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا
خبات میدیا

دوای هێرشە ورد و کوشندەکانی سپای ئیسڕائیل بۆ سەر پێگەکانی سپای تێرۆریستی پاسداران، یەكێكی دیكە لە فەرماندە سەرەکییەکانی هێزی ئاسمانیی سپای پاسداران کوژرا.سەرداری تیرۆریست، مەیسەم مەعزەمی گودەرزی، کە جێگری ڕاستەوخۆی ئەمیر عەلی حاجی زادە بوو، دوای ئەوەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە سەختی بریندار بوو، لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی بریناکانیەوە کوژراوە. مەیسەم مەعزەمی گودەرزی بە یەکێک لە مۆرە سەرەکییەکانی سیستەمی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سپای ترۆرستی پاسداران دادەنرا. مردنی ئەو گورزێکی قورس لە پێکهاتەی ئۆپەراسیۆنی سپای ترۆرستی پاسداران دەدات.

12 کاتژمێر و 5 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

كوژرانی جێگری حاجی زادە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا

كوژرانی جێگری حاجی زادە لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن