رۆژی یەکشەممەی رابردوو، گۆڕەپانی بەردەم وێستگەی شەمەندەفەری شاری دوسلدۆرف لە ئەڵمان، بووە گۆڕەپانی پێکدادانێکی تووند لەنێوان دوو گرووپی خۆپێشاندەری دژبەیەکی سوریە. گرژییەکان بە خێرایی پەرەیانسەند و بووە هۆی برینداربوونی 5 پۆلیس و گیرانی چەندین کەس.خۆپێشاندانی یەکەم، کە نزیکەی 500 هاووڵاتیی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی سوریە بەشدارییان تێدا کردبوو، بە مەبەستی پشتیوانیکردن لە دروزەکانی سوریە و دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر سیاسەتەکانی حکومەتی ئێستای سوریە رێکخرابوو.