ترەمپ رۆژی هەینی لە کۆشکی سپی بە رۆژنامەڤانانی ڕایگەیاند، پێی وایە حەماس "دەڕووخێت."قسەکانی ترەمپ رۆژێک دوای ئەوە دێن کە ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست وتی، ئیدارەی واشنتن بڕیاری داوە شاندەکەی لە دانوستاندنەکانی تایبەت بە ئاگربەستی غەززە بکشێنێتەوە، دوای ئەوەی حەماس پێشنیارێکی خستەڕوو کە بە لایەوە پەسندکراو نەبوو. ترەمپ وتی: "حەماس بە راستی نەیدەویست رێککەوتن بکات. ئەوان دەیانەوێ بمرن. ئێمە ئێستا گەیشتووینەتە دوایین بارمتەکان، ئەوانیش دەزانن چی روودەدات دوای ئەوەی کە دوایین بارمتەکان دەگەڕێندرێنەوە. هەر لەبەر ئەوەشە نەیانویست رێککەوتن بکەن."