خەباتمێدیا: لەماوەی مانگی ژانویە دا لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
خەباتمێدیا: لەماوەی مانگی ژانویە دا لانیکەم ١٩ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠ ٢٠ دا، لانیکەم ١٩ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٩٥٠ªی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا ٣ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٦ کۆڵبەریش بریندار بوون.
هەواڵدەری هەنگاو: شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٨ حاڵەت (٣ کوژراو و ١٥ بریندار) کە دەکاتە ٩٥٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ١ حاڵەت (٣ بریندار ) کە دەکاتە ٥٠ª ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ورمێ: ١٦ حاڵەت (٢ کوژراو و ١٤ بریندار).
پارێزگای سنە: ١ حاڵەت (١ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١ بریندار).