دوای مانەوەی بۆ ماوەی زیاتر لە 31 ساڵ لە چەند زیندانێکی جیاواز، وەیسی ئاکتاش ئازاد کرا.
بە گوێرەی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، وەیسی ئاکتاش، یەکێک لە زیندانیانی ئیمراڵی، دوای زیاتر لە 31 ساڵ و سێ مانگ، ئەمڕۆ شەممە، 26ـی تەممووزی 2025، ئازاد کرا. وەیسی ئاکتاش لە ساڵی 2015ـەوە بۆ زیندانی دوورگەی ئیمراڵی گواسترابووەوە و 10 ساڵ بوو لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێكارانی کوردستان (پەکەکە)ـدا بوو. بەم دواییانە ببووە ئەندامی سکرتارییەتی ئۆجەلان.