چەند هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی کوروش عەزیزی خەڵکی گوندی قەرەسەقەل، ڕەحمان تابش، ئەمیر جانگولی و هێدی شادیخا هەر کامەیان لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی ڕژیمی ئێرانەوە حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپاوە.کوروش عەزیزی و ڕەحمان تابش هەر کامەیان ١۵ مانگ زیندانییان بۆ بڕاوەتەوە. ئەو دوو هاووڵاتییە ماوەی ۵١ ڕۆژ لە ئیدارەی ترۆریستی ئیتلاعاتی ئەلمەهدی لە ورمێ ڕاگیرابوون. ناوبراوان ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو گیراوان و دواتر بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی ئازاد کرابوون.هەروەها ئەمیر جانگولی و هێدی شادیخا هەر کامەیان ١سال زیندانیان بەسەردا سەپاوە. ئەو چوار هاووڵاتییەی خەڵكی شنۆ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزراون.