یه‌ک شه‌مه‌ 

5 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەهۆی سیاسەتە گەندڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران توشی قەیرانی ئاو بۆتەوە

بەهۆی سیاسەتە گەندڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران توشی قەیرانی ئاو بۆتەوە
خەبات میدیا

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لە بارەی پرسی کەم ئاوی لە ئێران بڵاوی کردەوە و نووسیویەتی ئێران لە لێواری قەیرانێکی بێوێنەی ئاودایە؛ قەیرانێک کە دەتوانێت ببێتە هۆی وشکبوونەوەی تەواوەتی یەدەگی ئاوی پایتەخت و داڕمانی ژێرخانی گرنگی وڵات تەنها لە چەند حەوتویک دا.ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز نووسێویتی کە دوای پێنج ساڵ لە وشکەساڵی بێ پچڕان و خراپ بەڕێوەبردنی درێژخایەن و توندبوونەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، سەرچاوە ئاوییەکانی ئێران بە ڕێژەیەکی مەترسیدار کەم دەبنەوە.بەگوێرەی ئەم ڕۆژنامە ئەمریکییە، یەدەگی چوار بەنداوی سەرەکی ئاوی تاران بۆ نزیکەی 14%ی توانایان کەم بووەتەوە و لە هەنگاوێکی بیمانادا، حکومەتی ئێران فەرمانی داخستنی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی تاران و زیاتر لە 24 شاری دیکەی دەرکردووە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی ئاو و کارەبا. وتەبێژی حکومەتی ڕژیمی ئاخوندی تەنانەت پێشنیاری کردووە کە خەڵک بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنان “بچنە پشوو”.ڕاپۆرتەکە پیداگریی لەوە دەکاتەوە کە سیاسەتە هەڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی، لەوانەش دروستکردنی بەنداوی زیادەڕۆیی، گواستنەوەی ئاو بۆ پیشەسازییە پۆڵا لە ناوچە وشکەکان و کەمبوونەوەی زیادەڕۆیی لە ئاوی ژێرزەویدا، بەشدارییان لە قەیرانەکەدا کردووە. لە هەندێک ناوچەی وڵات بەهۆی زیادەڕەوی لە دەرهێنانی ئاوی ژێر زەوی لە کەمبوونەوەدایە 

6 کاتژمێر و 23 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهۆی سیاسەتە گەندڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران توشی قەیرانی ئاو بۆتەوە

بەهۆی سیاسەتە گەندڵەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران توشی قەیرانی ئاو بۆتەوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن