سپای ئیسرائیل ئاگربەستی کاتی لە سێ ناوچەی غەززە ڕاگەیاند
ئەمڕۆ یەکشەممە، ، سپای ئیسرائیل لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، لەسەر فەرمانی سەرکردایەتیی سیاسیی وڵاتەکەیان و بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی دیکە؛ ڕۆژانە لە سێ ناوچەی غەززە سپا هەموو چالاکییەکی سەربازی ڕادەگرێت و ئاگربەستی کاتی ڕادەگەیەنرێت.بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکەی سپای ئیسرائیل، ئاگربەستە کاتییەکە ڕۆژانە لە سەعات 10:00ـی بەیانی تا 08:00ـی شەو لە هەر سێ ناوچەی (دێر ئەلبەلەح، مەواسی و شاری غەززە) لە کەرتی غەززە جێبەجێ دەکرێت و ئامانج لێی، دابینکردنی ڕێڕەوێکی ئەمنییە بۆ هێنانەژوورەوەی هاوکارییە مرۆییەکان لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکانەوە تا بەسەر خەڵکی کەرتەکەدا دابەش بکرێت.