بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو درۆن لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتنەخوارەوە.یەکێک لە درۆنەکان لەنێو زەوییەکی کشتوکاڵیی سنووری کەورەسۆر و ئەوی دیکە لە ناحیەی ڕزگاریی قەزای خەبات کەوتووەتە خوارەوە.دژەتیرۆری کوردستانیش دەڵێت، سەعات 05:50 خولەک درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە ناحیەی ڕزگاریی سەر بە قەزای خەباتی پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.