لەگەڵ دەستپێکی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ و جێبەجێکردنی سیاسەتە توندەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆچ، دیپۆرتکردنەوەی ئێرانییەکان بە ڕێژەیەکی سەرسووڕهێنەر زیادی کردووە.بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی بی بی سی "دیپۆرتکردنەوەی ئێرانییەکان لە ساڵی 2025 دا دە هێندەی شەش ساڵی پێشوو زیاتر بووە. هاوکات، گیرانی ئێرانییەکان، بەتایبەتی دوای هێرشی ئەمەریکا بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی لە ئێران، بەشێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاوە."