ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی کردەوە، دوێنێ یەکشەممە، ، هێزەکانی دیموکراتی هاوپەیمانان کە هێزێکی چەکدارین، هێرشیان کردووەتە سەر کەنیسەیەکی کاتۆلیکی لە شارۆچکەی کۆماندا.نوێنەرایەتی ئاشتیپارێزی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگۆ ڕایگەیاند، لە هێرشەکەدا 43 کەس کوژراون کە نۆ لەو کوژراوانە منداڵن. ڤیڤیان ڤان دی پێرێ، جێگری سەرۆکی نوێنەرایەتی ئاشتیپارێز، ڕایگەیاند: ئەو هێرشانە کە خەڵکی مەدەنی دەکەنە ئامانج، بەتایبەتی لە شوێنە ئائینیەکان، نەک هەر قێزەونە بەڵکوو پێچەوانەی هەموو پێوەرەکانی مافی مرۆڤ و یاسا مرۆییە نێودەوڵەتییەکانە.