دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا و ئورسولا ڤۆن دێر لایەن، سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لە سکۆتلەندا لە بارەی باجی گومرگی و ڕێککەوتنی بازرگانی کۆبوونەوە. یەکشەممە 27ـی ژوئیە 2025، دوای کۆبوونەوەکە، ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی وت: لەگەڵ سەرۆکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا لەسەر بازرگانی نێوان ئەمەریکا و ئەورووپا ڕێککەوتووین. ئاماژەشی دا، ئەو ڕێککەوتنە لە قازانجی هەموو لایەک دەبێت. ترەمپ ڕوونیشی کردەوە، یەکێتیی ئەورووپا بە بەهایی 750 ملیار دۆلار وزە لە ئەمەریکا دەکڕێت و بە بەهای 600 ملیار دۆلاریش وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات. هاوکات بە ڕێژەی 15% باجی گومرگی بەسەر کەلوپەلە هاوردەکراوەکانی ئەورووپا دەسەپێنن.