دۆناڵد توسک، سەرۆکوەزیرانی پۆڵەندا، لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتیی وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتەکەی دوو ساڵی داهاتوو کاردەکات بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە لەهیستان و بەهێزکردنی ژێرخانی بەرگری.توسک لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنێکی هاوشێوەی فەرماندەی باڵای نوێی ناتۆ، ئەو قسانەی کردووە، کە فەرماندەکەی ناتۆ لەم دواییانەدا هۆشداری هاوشێوەی دابوو.