هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی ناکۆکییە سنوورییەکانی نێوان تایلەند و کامبوج بەردەوامە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمڕۆ لە مالیزی هەردوولا دەست دەکەن بە ئەنجامدانی گفتۆگۆیی ئاشتییانە بەمەبەستی ڕاگرتنی شەڕەکە.بۆ ماوەی چوار ڕۆژە شەڕ و پێکدادان لە نێوان هەردوو وڵاتی تایلەند و کەمبۆدیا بەردەوامە، فشارەکان بۆ ئاگربەست زیاد بوون بەتایبەت دوای ئەوەی ترەمپ ڕایگەیاند، پەیوەندی بە سەرکردەی هەردوو وڵاتەوە کردووە و داوای لێکردوون کە دەستبەجێ ئاگربەست ڕابگەیەنن، ئەگەرنا پێناسی گومرگی قورسیان بەسەردا دەسەپێنێت.