چوارشه‌مه‌ 

8 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٤٪ی دانیشتووانی خوێندەوار و خوێندکارانی ئێران چوونەتە دەرەوەی وڵات

٤٪ی دانیشتووانی خوێندەوار و خوێندکارانی ئێران چوونەتە دەرەوەی وڵات
خبات میدیا

بەهرام سەڵاواتی، بەرپرسی پێشووی ڕوانگەی کۆچەرانی ڕژیمی ئێران ڕایگەیاندووە، نزیکەی لەسەدا چواری دانیشتوانی خوێندەوار و خوێندکاری ئێران چوونەتە دەرەوەی وڵات. پێشتریش باسی لەوە کردبوو کە ژمارەی ئەو خوێندکارە ئێرانیانەی کە کۆچیان کردووە گەیشتووەتە زیاتر لە ١٠٠ هەزار کەس و لەو ژمارەیەش تەنیا لەسەدا یەکیان دەگەڕێنەوە بۆ ئێران.سەلاواتی، لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، ئەم ئامارەی ڕاگەیاند کە کۆچی دانیشتوانی خوێندەوار و خوێندکاران بۆ دەرەوەی وڵات لە ساڵانی ڕابردوودا هەمیشە لەسەدا یەک بووە و لەسەدا چوار گەشەی کردووە.بەرپرسی پێشووی ڕوانگەی کۆچی حکومتی ئێران وتی: ڕەنگە هەندێک پێیانوابێ کۆچی لەسەدا چواری خوێندەوار و خوێندکار ژمارەیەکی بەرچاو نییە، بەڵام وانییە.

19 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٤٪ی دانیشتووانی خوێندەوار و خوێندکارانی ئێران چوونەتە دەرەوەی وڵات

٤٪ی دانیشتووانی خوێندەوار و خوێندکارانی ئێران چوونەتە دەرەوەی وڵات



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن