جۆو ویڵسن، ئەندامی کۆنگرەی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی؛ لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی کوردستان گفتوگۆم کردووە.دەشڵێت: بەداخەوە بە درۆن هێرش کراوەتە سەر هاوڕێ بە بەهاکانمان لە هەرێمی کوردستان.
جۆو ویڵسن هەر لە پەیامەکەیدا کە لە ئێکس بڵاوی کردووەتەوە، نووسیویەتی "بە داخەوە بە پارەی ئەو باجانەی بە بەغدا دەدرێت، میلیشیاکان پارەدار دەکرێن و هێرشی سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی ئەمەریکا دەکەن، هەروەها بە هاوکاریی ڕژیمی ئێران کار بۆ تێکدانی سەقامگیری سوریە، عێراق، لوبنان و یەمەن دەکەن، هەربۆیە ناکرێت چیتر ئەمە قبوڵ بکرێت.وێڵسن دەڵێت: کار دەکەم بۆ ئەوەی بە فەرمی گرووپە میلیشیاکانی عێراق بە ڕێکخراوەی تیرۆریستی بناسرێن و چیتر ئەمەریکاش هاوکاریی دارایی عێراق نەکات و ئەوانیش هاوکاریی میلیشیاکان نەکەن