وڵانەوەی گەلەکەمان بە حوکمی چۆنیەتی و شکلی خەباتەکەی و گووتاری رووخان کە گووتاری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانە
جوڵانەوەی گەلەکەمان بە حوکمی چۆنیەتی و شکلی خەباتەکەی و گووتاری رووخان کە گووتاری زۆربەی هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێرانە ، کۆمەلێک بابەت سیستماتیک دەخاتە دەستووری کاری لایەنە سیاسیەکان و گەڕان بە دووی دۆست و بەرفراوان کردنی بازنەی هاوکار و هاوخەبات بۆ وەدیهینانی ئامانجی هاوبەش یەکێک لە ئەرکەکانی رێکخراوەکانی کوردستانی ئێرانە.
پێوەندیی و نزیکایەتی جوڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لەگەڵ هێز و لایەنە سەرانسەرییە ئێرانیەکان یەکێک لەو بابەت و مژارانە بووە کە هەمیشە جێگەی سەرەنج و گرینگ بووە و قسە و باسێکی زۆری هەڵگرتووە.
بۆ پۆختە بوونی باسەکە ناچمە ناو وردەکاری و مێژووی ئەو پێوەندییانە و هەروەها لە لێکدانەوە و هەلسەنگاندنی باقی هێز ولایەنە سەرانسەرییەکان خۆدەبوێرم و تەنیا ئاماژە بە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران دەکەم وەک لایەنێکی سەرەکی و دیار وخاوەن پێگە و موعتەبەری وەڵاتی ئێران و ئەو پرسیارە دێنمە گۆڕی کە بۆ دەسەڵاتی ئاخوندان لەپێوەندیی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵ٠Žکی ئیران دەترسێ؟
تاکە ئۆپۆزسیۆنیکی سەرانسەری کە ساڵیانی ساڵ و زۆر پێش سەرهەلدای ئەو تۆمەتانەی ئێستا لە دژایەتی کورد دەخرێـتە پاڵ موجاهیدین، بە جیاواز لە نەتەوەکانی تر دانی بە مافی کورد ناوە و لە چوارچێوەی پەسەند کراوێکی شۆرای میللی موقاومەتی ئێران خۆی بە ئەرکدار دەزانی لە چوارچیوەی جێبەجێ کردنی ، ئەوە سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێرانە. ئەو راستیە دەسەڵاتی ئاخوندانی تووشی کێشە کردووە. هۆکاری ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ بایەخ و گرینگی ئەو دوو لایەنە و رژیم زۆر بە جوانی لە توانا و هێزیان ئاگادارە و پێکەوەگرێدان و وەسەریەکخستنی ئەو دوو هێزە هەمیشە مۆتەکەی ئاخوندانی ئێران بووە.
روون و ئاشکرایە دەسەڵات لە پشتی ئەو تۆمەتانەیە کە باس لەدژایەتی سازمانی موجاهیدین لەگەڵ گەلی کورد دەکات و هەزینەی یەکجار گەورەی بۆ تەرخان کردووە تا وا دەریخات کە موجاهیدین ناتوانێ دۆستی کورد بێ و بابەتی دروستکراوی کوشتار و بەشداری لە ئەنفالی کوردان و بەشداری لە سەرکووتی راپەرینی 91 و ... هتد بۆ دروست دەکات . ئەوە لەکاتیکدایە کە پێچەوانەکەی ئەوە لە لایەن بەرپرسانی هەریم باسی لیوە کراوە و تا ئێستا هیچ دادگاێک لەسەر ئەو تۆمەتانە موجاهیدینی بانگهێشتی دادگا نەکردووە.
ئەو هێرشانەی کە لەماوەی رابردوو کرایە سەر بەرێز کاک بابەشیخ حسێنی سکرتیری گشتی و سازمانی خەبات بە گشتی هەر لەو رەهەندوەیە و دەکرێ بلێین تاکە لایەن کە لەو بەرە و رەوتە دا ، رووبەرووی دەسەڵاتـی ئاخوندی و شانتاژ و تەبلیغاتە ژەهراوییەکانی دەبیتەوە ئەوە سازمانی خەباتە و لە سۆنگەی بەرفراوان کردنی بەرەی هیزە کاریگەرە رووخانخوازەکاندا خەباتی خوی بەروپێشەوە دەبات.
بابەتەکان هێندە روون و ئاشکران کە تەنیا تۆزێک وردبوونەوە بەسە بۆ تێگەشتن لێیان و دەبینین ئەو لایەنانەی کە رژیم ترسی زۆری هەیە لەو بەشانەوە سازمانی موجاهیدین دەکوتێ و شانتاژ و تەبلیغاتیان لە دژ وەریدەخات.
باس لە نەبوونی پێگە و نەبوونی ئیعتبار و ناخۆشەویستی موجاهیدین دەکرێ بەڵام دەبینین ئەوەی کاری مەزن و گەورە لەچوارچێوەی خەبات دژی رژیمی ئێرانە ئەوە دەستی موجاهیدینی لەپشتە.
باسی ئەوە دەکرێ کە بە پارە خەڵک کۆدەکاتەوە و ئەو کۆبوونەوانەی ساڵانە لە پاریس بەرێوە دەچن بە پارە بەرێوەیان دەبات. هەر چەند بەشیک لە ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەیکی لەم چەشنە پێویستی بە پارەیە بەڵام روون و ئاشکرایە کۆبوونەوەی لەم ئاستە بەربلاو بەرفراوانە و بە بەشداری سەدان سیاسەتمەتدار و مافەوان و کەسایەتی لە سەرانسەری جیهان و لە نەتەوە و وەڵاتـی جۆراوجۆر پێویستی بە ماندوبوون و باوەر و ئیمان و ئیعتبارێکی گەورەریە کە پێموایە زەحمەتە بە خەلکی تر بکرێ. ئەگەرهەموو شتێک پارەیە با کوری شا یان هەر کەسێکی تر بێت و کۆبوونەوەێکی نەک وەک ئەوەی موجاهیدین بەڵکو یەک لەسەر 10ی ئەو کۆبوونەوەیە بەرێوە ببات.
موجاهیدین لە گۆرانکارییەکان دەور و پێگەی خۆیان هەیە و بە هەمان شیوە لە ناوخۆی ئێرانیش خاوەنی دەور و کاریگەری بەرچاون. ئەرکی کورد نەک دژمنایەتی و بەربەرەکانیی موجاهیدین بەڵکو پالپشتی و دۆستایەتی ئەو هیزە کاریگەرەیە و پێویستە بۆ وەراست گەرانی بە مانای واقعی ئەو مۆتەکەیەی هەمیشە ئاخوندانی پێوە نیگەران بووە واتە وەسەریەکخستنی هێز و وزەی جولانەوەی گەلی کورد و سازمانی موجاهیدینی خەڵقی ئێران وەدی بهێندرێ و کار بۆ خێرایی بەخشین بە پرۆسەی رووخانی ئەو دەسەڵاتـە بکرێ .