لە هێرشێکی چەکداری لە تاوەرێکی بەرز لە مانهاتنی نیویۆرک لە ئەمەریکا، پێنج کەس کوژران کە لەنێوانیاندا پۆلیسێک هەیە.پۆلیسی نیوۆرک ڕایگەیاند: هێرشەکە لەنێو باڵەخانەی 345ـی پارک ئەڤینیۆ بووە کە نووسینگەی ژمارەیەک کۆمپانیای دارایی گەورەی وەک بلاکستۆن و KPMG و بارەگای سەرەکی تۆپی پێی ئەمەریکی(NFL)ـیشی لێیە.جیسیکا تیش، بەڕێوەبەری پۆلیسی نیویۆرک ڕایگەیاند: هێرشبەرەکە ناسنامەی ئاشکرا کراوە و ناوی( شین تامۆرا)ـیە و تەمەنی 27 ساڵە، دانیشتووی لاس فێگاسە، نەخۆشی دەروونی هەیە، دەشڵێت: ئەو هێرشبەرەکە چەند ڕۆژێک پێشی هێرشکردنەکەی، ئۆتۆمبێلی لە ڕۆژئاوای ئەمەریکا بۆ نیۆرک لێخوڕیووە.