کاربەدەستێکی کۆشکی سپی ئاشکرای کرد، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە هەوڵدایە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بۆ ڕاگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی پیۆنگ یانگ بە تەواوی.بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ناوەندیی کۆریا، کۆریای باکوور پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەمەریکا دەبێت ئەو ڕاستییە قبوڵ بکات کە ئەوە واقیعەکە لەدوای کۆبوونەوەکانی پێشووی لووتکەی نێوان هەردوو وڵات گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە، هەروەها هەر گفتوگۆیەکی داهاتووی نێوانیان بەرنامە ئەتۆمیەکەی ڕاناگرێت. کیم یۆ جۆنگ، خوشکیفر سەرۆکی کۆریای باکوور و وتەبێژی کۆریای باکوور، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، پەیوەندیی کەسیی کیم و ترەمپ "خراپ نییە".