ئاژانسی هەواڵی شینخوای چینی بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی دووشەممە 28ـی ژوئیەی 2025، بارانێکی بەخوڕ پەکین و چەند شارێکی دیکەی وڵاتەکەی گرتووەتەوە، کە بە هۆیەوە 30 کەس لە پەکین کوژران. ئاماژەشی داوە، زیاتر لە 80 هەزار کەس لە پایتەختی وڵاتەکە ئاوارەبوونە.ئەو ئاژانسە چینییە لە زاری بەڕێوەبەرایەتیی بەڕێوەبردنی قەیرانەکان هۆشداریشی داوە، ئەگەر بارانەکە بەم شێوەیە بەردەوام بێت، ئەوا کارەساتێکی گەورە لە وڵاتەکە ڕوو دەدات، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەکات سەرکێشی بە ژیانی خۆیان نەکەن و بۆ کاری پێویست نەبێت لە ماڵەوە نەچنە دەرەوە.