دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕایگەیاند، قەیرانی مرۆیی بەردەوام لە کەرتی غەززە، یەکێک لە هۆیە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەی لەگەڵ گیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا .لە پرسیاری ئەوەی ئایا لەگەڵ لێدوانەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هاوڕایە، ترەمپ رایگەیاند: "بە پشتبەستن بەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تەلەفزیۆنەکاندا نیشان دراون، دەڵێم نەخێر، چونکە ئەو منداڵانە زۆر برسی دەردەکەون، بەڵام ئێمە پارەیەکی زۆر و خۆراکێکی زۆر دەدەین، وڵاتانی دیکەش لە ئێستادا هەنگاو دەنێین".سەرۆکی ئەمەریکا باسی لەوەش کرد، خەڵکێکی زۆر لە غەززە لەبەر برسیەتی دەمرن، دەشڵێت: ئیسرائیل دەتوانێت زیاتر هەنگاو بنێت بۆ گەیاندنی هاوکاری مرۆیی.