سپای ئیسرائیل ڕۆژی سێشەممە ٧ی گەلاوێژ، گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە كە ڕووخساری ڕاستەقینەی کردەوەکانی گرووپی ترۆریستی حەماس کەلەلەیەن ڕژیمی ئاخوندی پشتگری دەکریی بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنیی غەززە ئاشکرا کرد.لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كە لەلایەن سەرچاوەکانی سپای ئیسرائیلەوە تۆمار کراوە، دەردەكەوێ كەسانی چەكدار کە ئیسرائیل بە پەیوەندی بە حەماسەوە دەیانناسێنێت، ئەو هاوكارییە مرۆییانەی دەچنە غەززەوە بەزۆر تاڵان دەكەن و ڕێگری دەكەن لەوەی بە دەستی ئەو خەڵكە بگات كە پێویستییان پێیەتی.وتەبێژی سپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، حەماس لە چەند حەوتویی ڕابردوودا بە بڵاوکردنەوەی بانگەشەی "برسێتیی بە ئەنقەست" لە غەززە، هەوڵیداوە ئیسڕائیل لەكەدار بكات، بەڵام لە واقیعدا خودی ئەو گرووپە ترۆریستییە بەربەستی سەرەکی لە بەردەم گەیاندنی یارمەتییەکانە.لە ڕاگەیەندراوەکەی سپادا هاتووە: “ئەو کەسانە کە حەماس وەک هێزی ئەمنی دەیانناسێت، لە ڕاستیدا ئەندامی چەکداری ئەو گرووپەن کە بۆ گرتنی بارەكانی هاوكارییە مرۆییەكان دەستبەكار بوون”.سپای ئیسرائیل پیداگریی لەوە کردەوە کە ئەو گرتە ڤیدیۆییە بەڵگەیەكی دیكەیە لەسەر ئەوەی کە نەک هەر وتەکانی حەماس سەبارەت بە قەیرانی مرۆیی درۆیە، بەڵکوو ئەو گرووپە بە گرتنی یارمەتییەکان، خەڵکی غەززە بۆ ئامانجە سیاسی و سەربازییەکانی خۆی بە بارمتە دەگرێت.