لە کاتێکدا رژیمی ئێران بە هۆی زیادبوونی ڕێژەی بێکاری لە وڵاتەکەیدا خەڵکی ئەفغانستان دیپۆرت دەکاتەوە، گەڕانەوەی لە ناوخۆی ئەفغانستانیش بووەتە هۆی قەیرانی بێکاری، بۆیە حکوومەتی تاڵیبان لەگەڵ حکوومەتی قەتەر پێکهاتوون لەبارەی ئەوەی سێ هەزار و 100 کەس بە مەبەستی کارکردن بنێرێت بۆ ئەو وڵاتە، بۆیە ناونووسینی کارخوازانی ئەفغان لە قەندەهار قەرەباڵغییەکی بەرچاوی لێ کەوتووەتەوە.