ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکى ڕوسیە، یاسای سانسۆری سەر ئینتەرنێتى لە وڵاتەکەى واژووکرد، لە بەرانبەر دا ناڕەزایەتیی ژمارەیەکی زۆری پەرلەمانتاری وڵاتەکەی بەدوای خۆیدا هێنا.بەگوێرەی یاسا نوێیە، هەرکەسێک بەدوای ناوەڕۆکی توندوتیژیدا بگەڕێت لە ئینتەرنێت پێبژاردنی دارایی 60دۆلاری بۆ دەکرێت.هەروەها یاساکە کارکردن بە VPN قەدەغە دەکات، ئەو سیستمەی کە شکێنەری سانسۆر دادەنرێت و لە ڕوسیە بەشێوەیەکی بەرفراوان کاری پێدەکرێت.