پێنجشەممە، 31ـی تەممووز، بەپرسانی سەربازیی ئۆکراین ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ ڕوسیە بە مووشەک و درۆن هێرشێکی فراوانی کردە سەر کیێڤ، لە ئەنجامدا هەشت کەس کوژران، کە یەکێکیان کوڕێکی تەمەن شەش ساڵانە و 88 کەسی دیکەش بریندار بوون؛ جگە لە وێرانبوونی ژمارەیەک باڵەخانە.
لەگەڵ هەڵهاتنی خۆردا، تیمەکانی فریاگوزاری خەریکی کوژاندنەوەی ئاگر و بڕینی بلۆکە کۆنکرێتییەکان بوون بۆ گەڕان بەدوای ڕزگاربوواندا.