تۆڕی هەواڵی ئەلحەداس بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەکان بڵاویکردەوە، بەپێی هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکا، ڕەنگە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ تا ساڵێکی دیکەی هەبێت بۆ گرتنەبەری هەنگاو بەرامبەر بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئاخوندی.لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “واشنتۆن بەنیازی ئەوە نییە دەرفەتێک بدات بە ڕژیمی ئاخوندی تا دەسەڵاتی خۆی بنیات بنێتەوە”.لە 31/7/2025دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە بەرنامەی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران لە دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لەناوچووە.لە هەمان کاتدا هۆشداری دا لەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی لەوانەیە لە شوێنە نوێیەکان دەست بە چالاکییە ناۆکییەکانی بکاتەوە.لە چەند حەوتویی ڕابردوودا، دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی نەتەنز، فۆردۆ و ئیسفەهان، قسە و باسەکان سەبارەت بە چارەنووسی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ڕژیمی ئاخوندی، بە تایبەت یەدەگی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ڕژیمی ئێران، زیادی کردووە.