یه‌ک شه‌مه‌ 

26 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

گواستنەوەی مەهدی ئەسغەرزادە بەندکراوی مەزهەبیی کورد بۆ بەندیخانەی قزڵحیسار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان

گواستنەوەی مەهدی ئەسغەرزادە بەندکراوی مەزهەبیی کورد بۆ بەندیخانەی قزڵحیسار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان
خبات میدیا

.بە پێی ڕاپۆرتی ڕیکخراوای مافی مروڤ، ڕۆژی دووشەمە ٦ی گەلاوێژ، مەهدی ئەسغەرزادە، بەندکراوی تەمەن ٣٥ ساڵ خەڵکی جوانڕۆ بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان لە بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان بۆ ژووری تاکەکەسی لە بەندیخانەی قزڵحیسار گواسترایەوە. سزای لەسێدارەدانی ئەم بەندکراوە دوو جار لە لایەن دیوان باڵای ڕژیم ڕاگەیندراوە و لە دادنامەی ناوبراودا باس کراوە کە تەرمەکەی ڕادەستی خانەودەکەی ناکرێتەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەهدی ئەسغەرزادە ساڵی ٢٧١٦ (١٣٩٥) پاش گەڕانەوەی لە سوریە، لە جوانڕۆ گیراواە و دوای تێپەڕینی دوو ساڵ لە ژووری تاکەکەسی لە تاران گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی دیزڵئاوای کرماشان و هەشت ساڵی ڕابردووی لەم بەندیخانەدا تێپەڕاندووە.مەهدی ئەسغەرزادە پاییزی ٢٧٢٣ لە لایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ڕژیمی ئاخوندی لەکرماشان بە سەرۆکایەتیی دادوەر «شاهرۆخ مورادی» بە تۆمەتی « ڕاپەڕینی چەکدارانە دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران» سزای لەسێدارەدانی بە سەردە سەپێندرا و بە تۆمەتی « ئەندامێتی لە گروپی تێرۆریستی داعش» سزای سێ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە لە ڕێکەوتی ٢٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٣ بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

13 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی مەهدی ئەسغەرزادە بەندکراوی مەزهەبیی کورد بۆ بەندیخانەی قزڵحیسار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان

گواستنەوەی مەهدی ئەسغەرزادە بەندکراوی مەزهەبیی کورد بۆ بەندیخانەی قزڵحیسار بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای لەسێدارەدان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن