یه‌ک شه‌مه‌ 

26 گه‌لاوێژ 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: یاسای حەشدی شەعبی ئامرازێکە بۆ فراوانکردنی نفووزی ڕژیمی ئاخوندی لە عێراق

باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: یاسای حەشدی شەعبی ئامرازێکە بۆ فراوانکردنی نفووزی ڕژیمی ئاخوندی لە عێراق
خبات میدیا

دوای پەرەسەندنی نیگەرانییەکانی واشنتۆن سەبارەت بە قووڵبوونەوەی نفووزی ڕژیمی ئاخوندی لە پێکهاتە سیاسی و سەربازییەکانی عێراقدا، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕایگەیاند، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەکە، لە دیدارێکدا لەگەڵ جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هۆشداریی لە دوو ڕەشنووسی یاسای پەیوەست بە هێزەکانی حەشدی شەعبی داوە.بەگوێرەی بەیاننامەی باڵیۆزخانەکە، واشنتۆن پەسەندکردنی ئەم یاسایانە بە هەنگاوێکی مەترسیدار بۆ بەهێزکردنی "گرووپە تیرۆریستییە بە وەکالەتەکانی ڕژیمی ئاخوندی"دەزانێت. گرووپگەلێك کە لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی، ساڵانێکە وەک بازووی مەیدانیی سپای ترۆرستی قودس لە عێراق چالاكی دەكەن.ئەمە دوای ئەوە دێت کە پێشتر مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاندبوو: "ئەو یاسایانەی کە شەرعیەت بۆ هێزەکانی ژێر فەرماندەیی سپای ترۆرستی پاسداران لە عێراق دابین دەکەن، نەک هەر سەروەریی بەغدا تێکدەدەن، بەڵکوو هەڕەشەیەکی جددی لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەكات".

13 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: یاسای حەشدی شەعبی ئامرازێکە بۆ فراوانکردنی نفووزی ڕژیمی ئاخوندی لە عێراق

باڵوێزخانەی ئەمریکا ڕایگەیاند: یاسای حەشدی شەعبی ئامرازێکە بۆ فراوانکردنی نفووزی ڕژیمی ئاخوندی لە عێراق



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن