دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕەکان لە سەرانسەری جیهان، ئاماژەی بە شەڕی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ڕژیمی ئاخوندی کرد و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەمریکا هێرشی نەکردایە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، “ئەوان لە ماوەی دوو مانگدا چەکی ئەتۆمییان دەبوو”.بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 22/06/2025، ئەمریکا هێرشی ئاسمانی بۆ سەر سێ شوێنی سەرەکی بەرنامەی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە فۆردۆ، نەتەنز و ئیسفەهان دەستپێکرد. ئەم هێرشە کە بە کەڵک وەرگرتن لە فڕۆکەی شەڕکەری بی2 و چەکی ورد ئەنجام درا، یەکەم دەستێوەردانی ڕاستەوخۆی سەربازی ئەمریکا بوو لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ڕژیمی ئاخوندی و ئیسرائیل.هێرشەکە بە فەرمانی ڕاستەوخۆی ترامپ و پێش وادەی دوو حەوتو واشنتۆن بۆ ڕاگرتنی چالاکییە سەربازی و ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئەنجام دراوە، بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی بە تەواوی داڕێژرابوو.