٢٥ خانەودای تێکۆشەری کورد بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕژیمی ئاخوندییان بە بەرپرسیار زانی لە کوشتنی ئازیزانیان و هەزاران کەسی دیکەی بێ تاوان و داواکاری خۆیان بۆ لەناوبردنی یەکجارەکی ئەو سیستەمە ڕاگەیاند.لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:”هەرکەسێک بە دڵسۆزیەوە هەنگاوێک بەرەو ڕووخاندنی ئەو دەسەڵاتە بنێت و باوەڕی بە دادپەروەری و دیموکراسی و ئازادی و یەکسانی هەبێت، لەلایەن ئێمەوە ڕێزی لێدەگیرێت؛ تەنانەت ئەگەر لەگەڵ هەڵوێستە سیاسییەکانیشیان هاوڕا نەبین، ناتوانین ڕۆڵ و کردەوەکانیان پشتگوێ بخەین”.خانەوادەی چالاکوانان پیداگریان لەوە کردووەتەوە کە لە ئێرانی سبەینێدا هیچ کەسێک بە هۆی زمان، نەتەوە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیەوە هەست بە هەڵاواردن لە بەرامبەردا نەکات و هەموو هاووڵاتییان دەبێ لە ماف و دەرفەت و کەرامەتی یەکسان بەهرەمەند بن.لە بەشی کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: “دوای ڕووخانی ڕژیمی ئاخوندی، خوازیاری بەدیهێنانی دادپەروەری و دێموکراسی ڕاستەقینە لە سەرتاسەری ئێرانن، ئێمە لە پێناو ئازادی و یەکسانی و کۆتایی هێنان بە چەوسانەوەی ستراکتوریدا دەوەستین و هیوادارین بە هۆشیاریی خەڵکی ئێران بۆ بنیاتنانی سبەینێیەکی دادپەروەرانە.