لە نێوان شەپۆلی گەرمای توند و هۆشدارییەکانی کەشوهەوا، ٢٨ پارێزگای ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە ڕۆژی چوارشەممە، ١٥ی گەلاوێژی ١٤٠٤ فەرمانگە و بانک و دامەزراوە حکومییەکان دادەخرێن، تەنیا پارێزگاکانی ئیلام، هەمەدان و لوڕستان لە داخستنی سەرتاسەری وڵات بەخشراون.پارێزگاکان هۆی داخستنی بەربڵاویان بە "پێویستی بەڕێوەبردنی بەکارهێنانی وزە و پاراستنی تەندروستی گشتی" هێناوەتەوە، بەڵام ئەو ڕێوشوێنە فریاگوزارییە دوایین نیشانەی خراپتربوونی قەیرانی ژێرخانی کەڵەکەبووی وڵاتەکەیە، ئەو قەیرانانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار بووەتە هۆی داخستنی کتوپڕ لە وەرزی گەرما و سەرمادا.