زانایان ئەمڕۆ پێنجشەممە، 7ـی ئابی 2025، ڕایانگەیاند، مانگی تەممووزی ڕابردوو سێیەم گەرمترین مانگ بووە لەسەر زەوی لە سەرەتای دەستپێکردنی ژمارەی پێوانەییەکانەوە.بەپێی ڕاپۆرتی خزمەتگوزاری گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتیی ئەورووپا، تێکڕای پلەی گەرمی هەوای سەرزەوی جیهانی لە مانگی تەممووزدا گەیشتووەتە 16.68 پلەی سەدی، کە 0.45 پلەی سەدی زیاترە لە تێکڕای پلەی گەرمی هەمان مانگ لە ماوەی ساڵانی 1991-2020.