لویز ئیناسیۆ لولا دا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل ڕایگەیاند، هیچ بوارێک نییە بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ هاوتا ئەمەریکیەکەی، وتیشی: بە بڕوای ئەو هەر هەوڵێکی لەو شێوەیە بۆ ئەو "سووکایەتی" دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، بەرازیل بەرەنگاربوونەوەی گومرگی ڕاناگەیەنێت، هەروەها حکوومەتەکەی دەستبەرداری دانوستانەکانی ئاستی وەزیران نابێت.