قەتەر پارەی بۆرییەکی نوێی گواستنەوەی گاز لە ئازەربایجانەوە بۆ باکووری سوریە دابین دەکات.قەتەر پشتیوانی لە پڕۆژەیەکی نوێی بواری وزە دەکات کە بە هۆیەوە گازی سرووشتی لە ئازەربایجانەوە و بە ڕێگەی تورکیە، دەگەیێنرێتە باکووری سوریە. جگە لە قەتەر و تورکیە، کۆمپانیا ئەمریکییەکانیش لە پڕۆژەکەدا بەشدار دەبن.
بە هۆی ئەم پڕۆژەیەوە کارەبا بۆ سوریە دابین دەکرێت و سەعاتەکانی پێدانی کارەبا زیاتر دەبن. ئەمەش کاریگەریی لەسەر باشترکردنی دۆخی وەبەرهێنان و بوژانەوەی ئابووریی وڵات دەبێت.