لە درێژەی زنجیرە ئاگرکەوتنەوە گوماناوییەکاندا کە لە چەند حەوتویی ڕابردوودا ئاسایشی پیشەسازی و شارەکانی ئێرانی خستۆتە ژێر پرسیارەوە، ڕۆژی پێنجشەممە پێنج شەممە، ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ ئاگرێکی بەرفراوان لە بەشە پیشەسازییەکانی نزیک ڕێگەی ئازادیگان لە باشووری تاران کەوتەوە.لە چەند کیلۆمەترێکی دوورەوە پۆلیکی ئەستووری دوکەڵ و بڵێسەی توند دەبینرێت. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆی ئاگرەکە و ئەگەری زیانەکانی گیانی و زیانەکان بڵاونەکراوەتەوە.هاوکات هەرئەمرو وێنە بڵاوکراوەکان سەرهەڵدانی ستوونی دوکەڵی ئەستوور لە نزیک چیتگەر لە تاران نیشان دەدەن. دانیشتوانی ڕۆژئاوای تاران لە ناوچەکانی شەهریار، شەهر قودس، ئەندێشە، گەرمدەرە، هەستیان بە لەرزینێکی تاڕادەیەک بەهێز کرد.تا ئێستا دیار نییە ئەو لەرزەیە بەهۆی بوومەلەرزە یان تەقینەوە بووە، چونکە ناوەندی بومەلەرزەزانی تا ئێستا هیچ ڕووداوێکی تۆمار نەکردووە.