دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، داوا لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات پەیوەست بن بە ڕێککەوتنەکانی ئەبراهام لەگەڵ ئیسرائیل، ڕۆژی پێنج شەممە، ١٦ی گەلاوێژی ١٤٠٤ ترەمپ لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیال پیداگریان لەوە کردەوە: “ئەم کارە دەبێتە هۆی مسۆگەرکردنی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.لە کاتێکدا ترەمپ ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی بە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمەوە گرێدا، عەباس عەراقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی، داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی سەبارەت بە قەیرانی غەززەی کرد.هاوکات ترامپ لە وتارێکدا لە دژی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ئەو حکوومەتەی بە “سەرچاوەی ڕق و خراپە” ناوبرد و بە ئاماژەدان بە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە دژی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ڕژیمی ئێران، هۆشداری دا کە هەر هەوڵێکی ڕژیمی ئاخوندی بۆ دەستپێکردنەوەی بەرنامە ئەتۆمییەکەی، وەڵامێکی یەکلاکەرەوەی واشنتۆنی لێدەکەوێتەوە.