ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ئەو خەڵاتەی لە سەرەتای ئەمساڵدا دیاری کردبوو بۆ گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا کە لەلایەن داواکاری گشتیی فیدراڵی ئەمەریکاوە بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە داواکراوە، دوو هێندە زیادکرد بۆ 50 ملیۆن دۆلار.پام بۆندی، داواکاری گشتیی لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، نووسیویەتی؛ "ئەمڕۆ وەزارەتەکانی داد و حکوومەت خەڵاتی 50 ملیۆن دۆلاری بۆ ئەو زانیارییانە ڕادەگەیەنن کە دەبنە هۆی گرتنی نیکۆلاس مادۆرۆ".