پێنجشه‌ممه، 7ـی ئوت 2025، ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی ڕووسیە له میانی پێشوازیی له محه‌ممه‌د بن زاید ئال نهه‌یان، سه‌رۆكی ئیمارات له مۆسكۆ، ڕایگه‌یاند: ئیمارات ئه‌و وڵاته گونجاوه‌یه كه ده‌كرێت تێیدا له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆببێته‌وه.سه‌رۆكی ڕووسیە هاوكات ئاماده‌یی خۆی نیشان داوه ئه‌گه‌ر هەلوومەرج له‌بار بێت و پێویست بكات، له‌گه‌ڵ ڤلۆدێمیر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكراین كۆببێته‌وه. به دووریشی خستووه‌ته‌وه ئێستا كاتی ئه‌م دیدار و كۆبوونه‌وه‌یه بێت.