کۆمیسیۆنی ئەورووپا دەڵێت: لەگەڵ ئیسرائیل نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن و داوا دەکەن ڕێگە بدرێت هاوکاریی زیاتر بگەیەندرێتە کەرتی غەززە.کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند: تاوەکوو ئێستا لەگەڵ ئیسرائیل نەگەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن دەربارەی کەرتی غەززە، سەرەڕای هەندێک بەرەو پێشچوون، بەڵام تەلئەبیب بەردەوامە لە ڕێگریکردن لە چوونە ژوورەوەی بەرپرسانی ئەورووپا بۆ غەززە.