پێنجشه‌ممه، 7ـی ئوت 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سوریە له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی حكوومه‌تی لوبنان كرد، كه ڕاگه‌یاندووه، چه‌ك ته‌نیا به ده‌ستی حكوومه‌ته‌وه ده‌بێت و ده‌بێت حزبوڵڵا و هه‌ر گرووپ و ڕێكخراوێكی چه‌كداریی ئه‌و وڵاته چه‌ك دابنێن.تۆم باراک وتوویه‌تی، بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌ت باس له یه‌ك نه‌ته‌وه و یه‌ك سپای نیشتمانیی لوبنان ده‌كات.