لە پارێزگای چەنەککاڵی لە تورکیا 32 کۆچەری نایاسایی بە ڕەگەز ئەفغانی کە بەنیازبوون بە شێوەی قاچاخ سنوورەکان تێپەڕێن گیراون.
تیمی پاسەوانی کەناراوەکانی باباکالێ، کۆمەڵێک کۆچەری نایاسییان لەسەر ڕێگای خێرای ئەیڤاجیک گرتوە کە نیازی ڕۆشتن بەرەو ئەوروپایان هەیە بە ڕێگەیەکی نا یاسایی. تیمەکە ئۆپەراسیۆنێکییان ڕێکخستووە و 32 کۆچەریان گرتوە، کە 14یان منداڵن و بەڕەچەڵەک ئەفغانین.دوای ڕێکارەکانیان، هاووڵاتییانی بیانی گەیێنرانە ناوەندی وەرگرتن و ڕەوانەکردنی سەرەتایی کۆچەری ئایڤاجیک.