پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕژیم

هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕژیم

ڕاگەێندراوی ژمارە 2

بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانیە
ڕاگەێندراوی ژمارە 2


هاووڵاتیانی نیشتمانپەروەر!

ئازادیخوازانی ئێران و کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن ڕژیمی ئاخوندی لە مانگی ڕەشەممەی ئەمساڵ بۆ جارێکیتر شانۆی هەڵبژادنی ڕێکخستوەو  بۆ ئەو مەبەستەش پاڵێوراوان دەستیان بە پڕوپاگەندەی هەلبژاردن کردووە.
ئاشکرایە هەڵبژاردن یەکێک لە بنەما سەرەکی و پایەکانی دیموکراسیە لە نەزمی نوێی جیهان و مافێکی سەرەتایی هەر تاکێکی کۆمەڵگایەو لەو ڕێگەوە مرۆڤ بە ویست و ئیرادە و خواستی خۆی دەگات. بەڵام بێگومان پرۆسەی هەڵبژاردن بە بێ بوونی پێوەرەکانی دیموکراسی، مانای حەقیقی بەتاڵ دەبێت وناتوانێ ئامانجی ڕاستەقینەی بپێکێ. ئەو پێوەرانەی کە بە پێی ئازادییە تاکەکەسی و گشتیەکانی وەک، ئازادی بەیان، ئازادی چاپەمەنی، ئازادی ئەحزاب، ئازادی مانگرتن و خۆنیشاندان، ئازادی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا، ئازادی ئەدیان، ئازادی نەتەوەیی و .... دیاری دەکرێ، زەروری و حەیاتین بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەێکی ڕەوا، ئاشکرایە هەڵبژاردن بەبێ بوونی ئەو بنەمایانە گاڵتەجارێک زیاترنیە.
ئەو ڕاستیە ڕێک لە ئێران و پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی ڕژیم دەردەکەوێ و ئەو پێوەرانەی ئاماژەمان پێدا، غایبن و دەسەڵاتداران بە تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردن بەقازانج و ویستی خۆیان موهەندیسی دەکەن و سیستەمێکی وەهای فیلیترینگ پەیڕەو دەکرێ کە جگە لە مۆرە و کەسە باوەڕپێکراو بەکرێگیراوان نەبێ کەسیتر ناتوانێ بچێتە ناو پڕۆسەی بەناو هەڵبژاردن و هەر لە سەرەتای پڕۆسەکەش ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دیاری دەکرێن.  لە نیزامی دیکتاتۆری ئێران هەڵبژاردن واتە بە گاڵتەگرتنی هەستی مرۆڤەکان و بە ئامرازگرتنی تاکەکان بۆ بەردەوامی پێدان بە دەسەڵاتی ڕەشی داپلۆسێنەرانە.
ڕژیمی جینایەتکاری ئاخوندەکان لە ماوەی 40 ساڵ دەسەڵاتداریەتی خۆیان بێجگە لە نەهامەتی و ڕۆژانی ڕەش بۆ پێکهاتەکانی ئێران و بەتاڵان بردن و دزینی سەروەت و سامانی گشتی و  دابەزاندنی ئاستی ئەو وەڵاتە بۆ خوارووترین پلەکان و زیندانی کردنی باشترین ڕۆڵەکانی ووڵات لە ژوورە تاریکەکان و سەرکووتی جیابیران و برسیەتی و نەداری و گرانی و بێکاری و هەزاران نەهامەتی و قەیرانی تریان وەدی نەهێناوە کە بە چاوخشاندنێک بەسەر وەڵاتی ئێران و ڕوانین لە ژیانی کۆمەڵگا ئەو ڕاستیانەمان بە ڕوونی بۆ دەردەکەوێ کە هەلومەرجی ژیانی خەڵک لە ئێراندا چەندە کارەساتبارە.
وەک ڕوونە، ڕژیم لە هەموو ڕەهەندوو ئاستەکانی سیاسی و ئابووری وکلتوری و کۆمەڵایەتی و لەهەر سێ بەشی نێونەتەوەیی و نێوخۆیی و ناو دەسەڵات لە قەیرانی گەورەدایە و ڕۆژ لە دووی ڕۆژ قەبارەی کێشە و قەیرانەکانی لێ گەورەتر و چارەسەرنەکراوتر دەبێتەوە.
لەوەها دۆخێکدا ڕژیم بە وەڕێخستنی شانۆی هەڵبژاردن دەیهەوێ ئێعتباری لەکیس چووی لە ئاستی دەرەوە پەردەپۆش بکات و بەبەشداری پێکردنی خەڵک لە هەڵبژاردن، وا دەریبخات کە نیزامێکی خەڵکیە و بە ویستی خەڵک لەسەر کار بەردەوامە. پارادایمی مەشروعیەتی خەڵک یەکێک لەو بایەخە گرینگانەیە کە لە ئاستی نێونەتەوەیی بە هەند وەردەگیرێ و سیاسەتی گشتی وەڵاتانی لەسەر بونیاد دەنرێ، بۆیە ڕێژەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردنەکان ڕێژەی فشارە نێونەتەوەییەکانی لەسەر دیاری دەکرێ و جیهانی دەرەوە زۆر بەباشی لەو ڕاستیە گەیشتوون کە ڕژیمی ئێران ڕژیمێکی دیکتاتۆر و ئازادی کوژە و بە زەبری زۆر لەسەر تەختی دەسەڵات ماوەتەوە، بەڵام سەرەڕای زانینی ئەو ڕاستیەش وەڕێخستنی شانۆی هەڵبژاردن لە لایەن ناوەندە جیهانیەکان چاودێری دەکرێ. هەر بۆیەشە دەسەڵات لە ڕێگەی فشارهێنان و هەڕەشە و یا تەماع وەبەرخستن و چەندین ڕێگەیتر هەوڵی ئەوە دەدا خەڵک بێنێتە سەر سندووقەکانی دەنگدان و بازاڕ گەرمی بۆ سیناریۆ قێزەونەکانی بکات.
لەوەها دۆخێکدا بۆ نەهێشتنی ستەم و جەور و ناعەداڵەتیەکان، پێویستە بە وشیاریەکی تەواو بایکۆتی شانۆی هەڵبژاردن لە وەڵاتی ئێران بکرێ و تاویستی ڕوخان و لەناوچوونی دەسەڵاتی ئاخوندان بێتە دیی. ڕوون و ئاشکرایە تا دەسەڵاتدارانی ئاخوندی جڵەوی هێزیان لەدەستدابێ، بە هەموو باڵ و لاباڵەکانیەوە دۆخی خەڵک هەروا لەخراپیدا دەمێنێتەوە و هیچ چەشنە باشبوونێک چاوەڕوان ناکرێ.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران داوا لە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکات بە گرتنە بەری هەڵوێستی دروستوو ئوسوڵی و ئەخلاقی، پێ ملی ویستی بە گاڵتە گرتنی شعوور وتێگەیشتنی خەڵک لە لایەن ئاخوندانەوە نەبن و لەڕێگەی بەشداری نەکردن و تەحریمی هەڵبژاردن وەڵامێکی سیاسی پڕ بە پێست بەو گشتە چەواشەکاریی و جینایەتانەی ڕژیم،  کوشتار و جینایەتی زیاتر لە کوردستان لە قاوبدەن و کار بۆ نەهێشتنی ڕیشەی ئاخوندان بکەن. تەحریمی هەڵبژاردن نە تەنیا ئەرکێکی ئەخلاقی و سیاسیە بەڵکو جوڵەێیکی پڕواتای سیاسی بۆ ڕەدکردنەوەی ستەم و زوڵم و زۆری ئاخوندانی دیکتاتۆر و یارمەتیدەری پرۆسەی ڕوخانی دەسەڵاتە.
سەرکەوێ خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی ئێران و کوردستان
لەناوبچێ کۆشکی ستەم و بێدادی ئاخوندانی ملهوڕ
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
کومیتەی ناوەندی
18/11/1398


4 ساڵ و 9 مانگ و 14 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕژیم

هەڵوێستی سازمانی خەبات لەسەر شانۆی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕژیم



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن