لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنێستان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جارێکی دیکە ڕایگەیاند کە توانای ئەتۆمی ڕژیمی ئاخوندی ئێران “بە تەواوی لەناوچووە”.وتیشی: بۆ بەکارهێنانی وشەیەک کە هەندێک کەس هەوڵی لێپرسینەوەی دەدەن، من دەڵێم لەناوچوو. “ئەوە لەلایەن ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی و هەموو لایەک ڕاگەیندراوە.”ترەمپ بە ئاماژە بە ئەگەری هەوڵدانی ڕژێمی ئێران، ڕایگەیاند: ڕەنگە دیسان ئەو کارە بکەنەوە، بەڵام ناچار دەبن لە شوێنێکی نوێدا ئەو کارە بکەن، چونکە ئێمە گەورەترین کەرەستەی سەربازی و باشترین کەرەستەی سەربازیمان لە جیهاندا هەیە و تەنانەت کەس لێی نزیک نابێتەوە.ناوبراو ئەو هەنگاوەی بە "نەهێشتنی هەڕەشەیەکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست" وەسف کرد و وتی کە ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی زیاتر بچنە ناو "پەیمانی ئیبراهیم"ـەوە.